بۆچوونی خەڵکی بەغدا لەبارەی سەردانی عەبادی بۆ ئەمریکا
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی حکومەتی عێراقی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک دەچێتە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەمەبەستی بەشدارییکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها کۆبوونەوەیەکی دیکە کە لەبارەی کۆچبەران بەڕێوەدەچێت.
سەعد حەدیسی ئاشكراشیكرد، کۆبوونەوەکەی عەبادی لەگەڵ ئۆباما ئێوارەی رۆژی دووشەممە 19-8-2016 بەکاتی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت، تێیدا دوایین پێشهاتەکان، پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا، شەڕی داعش، و چەند پرسێکی پەیوەست بە هەردوولا تاوتوێ دەکەن.
