فەلوجە.. ٥٠٠ خێزانی ئاوارە گەڕانەوە ناوچەکانیان
سەباح کەهروت پارێزگاری ئەنبار بە ماڵپەڕی ئەنادۆلی ڕاگەیاند" خێزانە ئاوارەکانی دانیشتووی گەڕەکەکانی ڕۆژئاواو ناوەندی شارۆچکەکەن و لە پاش ئەوەی ناوچەکانیان لە مین و بۆمبی چێندراو پاککراونەتەوە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان".
سەباح کەهروت ئاماژەى بەوەشکردووە " لە ئایندەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی زیاتری ئاوارەکانی فەلوجە دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان".
لە بەرواری ٢٣ ی ئایاری ڕابردوودا سوپای عێراق بە هاوکاری حەشدی شەعبی و چەکدارە عەشایەرەکان و بە پشتوانی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان لە چەند قۆڵێکەوە هێرشێکی فراوانیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی فەلوجە دەستپێکرد کە ماوەی دوو ساڵ بوو لەژێر دەستی چەکدارای داعشدا بوو.
هاوکات لە ئۆپراسیۆنەکەدا هەزاران هاوڵاتی ئاوارە بوون و بەپێی سەرچاوەکانیش ژمارەیەکیان لەکاتی هەڵاتنیاندا لەلایەن داعشەوە کوژراون یان لە ئاوی دیجلەدا خنکاون.
