نەینەوا.. عەبادی سەردانی ناوچەیەکی رزگار بوو دەکات
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە، کە دوای نیوەڕۆی رۆژی شەممە 17ـی ئەیلوولی 2016 گەیشتووەتە ناو شارەدێی گەیارە لە باشووری پارێزگای نەینەوا.
هەروەک حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، لە شارەدێی گەیارە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان کۆ دەێتەوە و سەردانی گەڕەکەکانی شارەدێکەش دەکات و چاوی بە هاووڵاتییانیش دەکەوێت.
پێشتر لە رۆژی 25ـی ئابی 2016، ساڵح جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی شارەدێی گەیارە رزگار کردنەوەی تەواوەتیی شارەدێکەی راگەیاندبوو.
چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014 هەرەسیان بە سوپای عێراقی هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
