ئه‌مریكا: ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ مانگی ئاینده ده‌ستپێده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رویته‌رز، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند هه‌ردوو سه‌رۆك شه‌ری دژی داعش، به‌تایبه‌تی ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ تاوتوێ ده‌كه‌ن، كه دووه‌م شاری گه‌وره‌ی عێراق و داویین قه‌ڵای داعشه له‌م وڵاته.
له لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ مانگی ئاینده ده‌ستپێده‌كات، كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاماده‌كاری كراوه.
كه‌ناڵه‌كه هه‌روه‌ها باس له ناردنی هێزێكی زیاتر بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كه به راوێژ یارمه‌تی سوپای عێراق ده‌ده‌ن بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی شاری موسڵ و راوێژكارانی ئه‌مریكا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌بن. بڕیاریشه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره له باشووری موسڵ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌كار بێنن.
K24
