توێژه‌رێكى عه‌ره‌ب: جگه له بارزانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى دیكه بێده‌نگییان له‌باره‌ى دابه‌شبوونى ناوچه‌كه‌وه هه‌ڵبژارد
عه‌بدولوه‌هاب به‌درخان، توێژه‌ر و نووسه‌رى ناسراوى عه‌ره‌ب و جێگرى سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌ى "حه‌یات"ـى له‌نده‌نى، له وتارێكد له باره‌ى بارودۆخى عێراق و سوریا و ڕێككه‌وتنى ئه‌م دوایه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ڕووسیاوه له باره‌ى سووریا، ده‌نووسێت :" ئه‌مریكییه‌كان و ڕووسیا له‌باره‌ى سووریاوه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام كه‌س ڕاست و درووستى نیازه‌كانیان نازانێت، هاریكاریكردنى یه‌كتر له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى دژ به "داعش" و "به‌ره‌ى فه‌تحى شام_ به‌ره‌ى نوسڕه‌ى پێشوو" یه‌ك ده‌گرێته‌وه، واتا دواجار خۆیان ڕاده‌ستى ئه‌و پلانانه كرد كه ڕژێمهكهى ئه‌سه‌د و ئێرانییه‌كان دایانڕشتووه‌ته‌وه بۆ ڕاكێشانى تیرۆریستان و درووستكردنى قه‌یران له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر، پێش ئه‌وه‌ى كێشمه‌كێش بێت له‌نێوان گه‌ل و ڕژێمێكى دیكتاتۆر.
نووسه‌ره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كه ڕێككه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ى وڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه پێشوازى لێكرا، چونكه ناونیشانى ڕێككه‌وتنه‌كه و ئامانجه‌كه‌ى ناڕه‌زایه‌تى لێناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام درزێكى گه‌وره له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا هه‌یه، كه ئه‌ویش خۆى له بێده‌نگبوونى هه‌ردوو وڵاتى زلهێز ده‌بینێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر بوونى ئه‌و میلیشیا زۆره‌ى ئێران كه هه‌زاران پاسدار و ده‌یان هه‌زار چه‌كدارى بیانى له خۆ ده‌گرێت، چونكه واشنتۆن كه هه‌میشه ئه‌ركى ڕێكخستنى ئۆپۆزسیۆنى له ئه‌ستۆ گرتووه‌و مۆسكۆش كه ده‌ستى وه‌ردایه دۆخه‌كه بۆ ڕزگاركردنى ئه‌سه‌د، ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ى ئێرانیان پشتگوێخست، وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ر نه‌بووبێت.
به بڕواى نووسه‌ره‌كه، ئه‌و بێدهنگبوونهوه، پرسیارێكى ڕاسته‌قینه له‌باره‌ى نیازه‌كانى واشنتۆن و مۆسكۆ درووست ده‌كات، ئه‌ویش په‌رده‌پۆشكردنى ڕۆڵی ئێرانه و ده‌شڵێت :" دوو گریمانه هه‌یه و نابێت به سێ : دواخستنى هه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌مریكا و ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران تا ئه‌و كاته‌ى كێشه‌كانى سووریا كۆتاییان پێدێت، یان دانپێنانى پێشوه‌خت كه ئێران "هاوبه‌ش"ـه له ئاینده‌ى سووریاداو قسه‌ى خۆى ده‌بێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه میلیشیاكانى ئێران له سووریا جیاواز نابێت له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له عێراق یان میلیشیاى حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن، كه هه‌موو ئه‌و میلیشیانه ڕێگرن له درووستبوونى حكوومه‌تێكى هاوسه‌نگ، ده‌شنووسێت :" هێزه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان (نه‌ك عێراقی و سوورى و یه‌مه‌نییه‌كان به ته‌نها) ده‌خه‌نه به‌رده‌م دوو بژارده كه سه‌قامگیری ناوخۆیی و هه‌رێمى درووست ناكه‌ن : یان هه‌رچى دانیشتووانه بكه‌ونه ژێر ڕكێفیان، واتا دواجار بكه‌ونه ژێر ڕكێفی ئێران، یان دابه‌شبوون.
نووسه‌ره‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه "جۆن برینان" به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (CIA)، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه له‌باره‌ى باكگراوه‌ندى بیرۆكه‌ى هاوبه‌شى واشنتۆن و مۆسكۆ، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ى كه دوو جار له‌ماوه‌ى كه‌متر له دوو مانگدا ئاماژه‌ى به‌وه كرد، عێراق و سووریا له ڕووی جوگرافیاوه ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مى پێشوویان.
عه‌بدولوه‌هاب به‌درخان، له وتاره‌كه‌یدا كه له ڕۆژنامه‌ى "حه‌یات"ـى له‌نده‌نى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ده‌شنووسێت :" جگه له هه‌ڵوێسته ئاشكرا و ڕاگهیهندراوهكانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، كه پێشتر گوتبووى; كاتى ئه‌وه هاتووه چاو بخشێنرێته‌وه به نه‌خشه‌ى ناوچه‌كه، و دواجار ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه " سووریا دابه‌ش ده‌بێت"، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى دیكه بێده‌نگیی ئه‌رێنییان هه‌ڵبژارد و پرسه‌كه‌یان جێهێشت بۆ گفتوگۆكانى ئه‌مریكا و ڕووسیا".
باسنيوز
