تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕویدا؛ سێ كه‌س كوژران و نۆی‌ دیكه‌ برینداربوون

تەقینەوەیەک لە بەغدا ڕویدا؛ سێ كه‌س كوژران و نۆی‌ دیكه‌ برینداربوون
تەقینەوەی بۆمبێکی کۆنترۆڵکراو لە بازاڕێکی سەوزه و میوەی شاری بەغدا کوژرانی سێ کەس و بریندار بوونی نۆ کەسی تری لێ کەوتەوە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە خەندانی ڕاگەیاند، کاتژمێر ١٠ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێكی کۆنترۆڵکراو لە عەلوەی ناوچەی دۆرەی شاری بەغدا تەقیەوە و بە هۆیەوە سێ کەس کوژرا و ١٠ تریش بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەکە قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا سەرجەمیان کاسبکاری ناو عەلوەکە و دوکانداری ناوچەکە بوون کە بە مەبەستی شت کڕین سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.
Top