ئەیاد عەلاوی پێشنیاری وەرگرتنی پۆستەکەی عوبەیدی دەکات
ئەو سەرچاوە بە ئاژانسی "سکای پرێس"ی راگەیاندووە، ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی، داوای لە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە پۆستی وەزیری بەرگری عێراقی بداتێ، عەبادی، بە داوایەک رازی بووە، بەڵام هاوپەیمانی بەهێز لەدژی ئەو پێشنیارە بوون.
ئەو سەرچاوە دەشڵێت: "هاوپەیمانی بەهێز بەڕوون و راشکاوانە، بە سەرۆک وەزیرانی عێراقیان گوتووە، (ئەو پۆستە پشکی ئێمەیە و ناکرێت بدرێتە کەسێکی دیکە)".
باسنیوز
