چەندین هێز و گرووپی جیاواز خۆیان بۆ شەڕی موسڵ ئامادە كردووە

چەندین هێز و گرووپی جیاواز خۆیان بۆ شەڕی موسڵ ئامادە كردووە
لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ چەندین هێز و گرووپی جیاواز خۆیان بۆ شەڕەكە ئامادە كردووە و تەنیا كریستیانەكان سێ‌ هێزی جیاوازیان هەیە.

هێزی پاراستنی دەشتی نەینەوا یەكێكە لە هێزەكانی سەر بە كریستیانەكان و ژمارەیان 360 چەكدارە، قورسترین چەكیان بی كەی سی-یە و فوئاد مەسعود فەرماندەی هێزەكە دەڵێت، هیچ لایەنێك هاوكاریان ناكات، ئامادەشن لەگەڵ پێشمەرگە شەڕی موسڵ بكەن.

کرستیانەکانی دەشتی نەینەوا خوازیارن زوو ناوچەکانیان کۆنتۆڵ بکرێتەوە و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، داواش دەکەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەشداری شەڕی لە شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بکات.

هەرچەندە وادەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ دیارینەکراوە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا فەرماندەی نوێی هێزەکانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش رایگەیاند، مانگی داهاتوو ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات و گوتیشی "ئەو هێزە ئەمنییە عێراقیانەی لەلایەن هێزی هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنانی سەربازی دەكەن لە موسڵ رووبەڕووی شەڕێكی قورس و سەخت و درێژخایەن دەبنەوە".
RUDAW -
Top