ئینفۆگرافیك: شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ

 ئینفۆگرافیك: شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ
چەند مانگێکە کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەردەوام بەشێکە لە دیداری سیاسی و سەربازی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و عێراق، هەرچەندە وادەكەی بە فەرمی دیاریناكراوه، بەڵام دەنگۆ هەیە پێش كۆتایی ساڵ ئۆپەراسیۆنەكە دەستپێبكات.

بەپێی لێدوانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا داعش لە دوو ساڵی رابردوودا 40%ی ئەو خاكەی كۆنترۆڵی كردبوو، لەدەستداوە، بەهێزترین ناوچەشی لە عێراق شاری موسڵە.

موسڵ ئێستا گەمارۆدراوە، بەڵام هەموو رێگاکانی گەمارۆدانی لە دەست هێزی پێشمەرگەدایە و لە باشوری کوردستاندان، تەنیا یەک رێگای نەبێ لە دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقدایە.

لە باکووری موسڵەوە، كە گوێڕ و خازر و بەشێکی ناوەران دەکات، گوشار خراوەتە سەر داعش لەناو موسڵ، لە باکووری رۆژهەڵات گەیارە و مەخموور دەکات، كە ئەوەش هەر بەنێو خاکی باشووری کوردستاندا سوپای عێراق دەتوانێت دەربازبێت.

تەنیا لە شەڕگات و لای بێجی-ـەوە عێراق دەتوانێت خۆی بگەیێنێتە موسڵ، لە باکووری رۆژئاوای موسڵیشەوە پێشمەرگە لە بەرزاییەکانی باشیک، نزیک تلکێف، بەرتللە و قەرقوش سەنگەری گرتووە.

رێگاکانی چوونە نێو موسڵ:

کەسکێ 40 كم
بەنداوی موسڵ 30 كم
ناوەران 20 كم
خازر 40 كم
گوێڕ كم45
گەیارە كم60

هێزەکانی ئامادە بۆ شەڕی موسڵ:

هێزەکانی پێشمەرگە - 3 لیوای پشتیوانی

چەکداری هۆزەکان - 1500 چەکدار

چەکداری حەشدی نیشتمانی - 10 هەزار چەکدار

فیرقەی 15ی سوپای عێراق - 10 هەزار سەرباز

حەشدی شەعبی - 15 هەزار چەکدار

راوێژکار و سەربازی هاوپەیمانان - 7 هەزار
RUDAW -
Top