مەککە.. 70 پەرلەمانتاری عێراق داوای لێخۆشبوون لە خوا دەکەن
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کە چوونی ئەو 70 پەرلەمانتارە ”کاریگەریی خراپ“ی بەسەر دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە هەیە و دەبێتە یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی کۆ بوونەوەکان.
بەنگین شەوکەت هەروەها رایگەیاند، کە کۆ بوونەوەی رۆژی سێشەممە 6ـی ئەیلوولی 2016 بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا، چونکە بەهۆی چوونی ئەو پەرلەمانتارانەوە، ”نیسابی یاسایی تەواو نەبوو“.
حەسەن فەهد کینانی، گوتەبێژی فەرمیی نێردەی دەستەی حەج و عومرەی عێراقی بۆ سعودیە رایگەیاندووە، کە ناوی هیچ پەرلەمانتارێک بەدەر لە راکێشانی ناوی هاووڵاتییان نەخراوەتە ناو لیستی حاجییان و ئەوانەی چوونە، ”باڵیۆخانەی سعودیە وەک موجامەلە ڤیزای حەجی پێداون“.
باسنیوز
