دوو تەقینەوە لە بەغدا کوژرانی چوار کەس و بریندار بوونی 17 دیكه‌ی‌ لێ کەوتەوە

دوو تەقینەوە لە بەغدا کوژرانی چوار کەس و بریندار بوونی 17 دیكه‌ی‌ لێ کەوتەوە
چوار هاوڵاتی مەدەنی کوژران و 17 کەسی تریش بریندار بوون، لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی کۆنترۆڵکراو لە دوو ناوچەی جیاوازی شاری بەغدا.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بە خەندانی ڕاگەیاند، تەقینەوەی یەکەم لە عەلوەی میوە و سەوزەی ڕەشید لە ناوچەی دوورە لە باشووری شاری بەغدا ڕویدا و بە هۆیەوە سێ کەس کوژران و 12 تریش بریندار بوون.

هەر ئەمڕۆ بە بۆمبێکی تەوقیتکراو لە قەزای تارمییەی بەغدا هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی و لە ئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا و پێنجی‌ کەسی تریش بریندار بوون.

بە وتە سەرچاوەکە، دوای تەقینەوەکە دەنگی تەقە لە شوێنەکە بیستراوە و هێزەکانی پۆلیس لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەیان لێ کراوە.






خەندان
Top