هاوپه‌یمانان سه‌نته‌رێكی دارایی داعش له موسڵ ده‌كه‌نه ئامانج
به‌پێی پێگه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، دوێنێ فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند گورزێكی ئاسمانیان له دژی پێگه و حه‌شارگه‌كانی داعش له سوریا و عیراق ئه‌نجامداوه.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان موشه‌ك و فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانییان به‌كارهێنا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌شت گورزی ئاسمانی، كه به هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ئه‌نجامدرا.
له نزیك هیت گورزێكی ئاسمانی دوو باڵه‌خانه‌ی داعش و دوو ئۆتۆمبێلی تێك‌شكاند، له نزیك موسڵ دوو گورزی ئاسمانی یه‌كه‌یه‌كی ته‌كتیكی داعش و سه‌نته‌رێكی دارایی داعشیان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ناوچه‌یه‌كی كۆبونه‌وه و بنكه‌یه‌كی كۆنترۆڵكردن و چاودێری و سیستمێكی موشه‌كی و پێنج سه‌كۆی هه‌ڵدانی موشه‌كی و دوو سه‌نگه‌ری شه‌ڕكردن و بلدۆزه‌رێك و ئۆتۆمبێلێكی تێكشكێنرا.
هه‌روه‌ها له نزیك ڕومادی دوو گورز، دوو یه‌كه‌ی تاكتیكی داعشیان كرده ئامانج و سێ باڵه‌خانه، دوو كۆگا، ئۆتۆمبێلێك، سیستمێكی موشه‌كی تێك‌شكاند. له نزیك سوڵتان عه‌بدوڵا دوو گورز كۆگایه‌كی چه‌كی داعش و باڵه‌خانه‌یه‌كیان كرده‌ئامانج. له نزیك ته‌له‌عفه‌ریش گورزێكی ئاسمانی وه‌شێنرا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی یه‌كلایی كه‌ره‌وه نه‌زانراوه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی، ئه‌مریكا، ئوستورالیا، به‌لژیكا، كه‌نه‌دا، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، ئوردون، هۆڵه‌ندا، شانشینی یه‌كگرتوو، گورزه ئاسمانییه‌كانی دوێنیان له عیراق ئه‌نجامداوه.
به‌پێی پنتاگۆن، فڕۆكه هێرشبه‌ره بێ فرۆكه‌وانه‌كان دوێنێ 11 گورزی ئاسمانیان له سوریا ئه‌نجامداو له نزیك ڕه‌ققه گورزێكی ئاسمانی سێ كرێنی داعشی تێك‌شكاند. له نزیك دێرزور گورزێك ئاسمانی تانكه‌رێكی داعشی تێك‌شكاند.
هه‌روه‌ها له نزیك مه‌نبه‌ج هه‌شت گورزی ئاسمانی حه‌وت یه‌كه‌ی تاكتیكی داعشی كرده ئامانج و دوو سه‌نگه‌رن بنكه‌یه‌كی لۆجستی، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو، سیستمێكی دژه ئاسمانی، و دوو ئۆتۆمبێلی تێك‌شكاند.
له نزیك مارع گورزێكی ئاسمانی یه‌كه‌یه‌كی ته‌كتیكی داعشی كرده ئامانج. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، سعودیه، توركیا، ئیمارات، و ، شانشینی یه‌كگرتوو. گورزه ئاسمانییه‌كانیان له سوریا ئه‌نجامداوه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له 19 ی ئه‌یلولی ساڵی 2014 ه‌وه ده‌ستیكردووه به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌عیراق و سوریا.
لەیەك ساڵی رابردوودا پەنجا هەزار هێرش كراوەتە سەر داعش كە زیاتر لە 30 هەزار بۆمب بەكارهاتووە، كە لە سێ بەشدا دوو بەشی لەعیراق بووەو بەشێكیشی لە سوریا بووە.
خه‌ندان-
