ئیبراهیم جەعفەری لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی یەکشەممە 4ـی ئەیلوولی 2016، سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نیشتیمانی دوور لە چاوی راگەیاندن کۆ بوونەتەوە و بڕیاریان داوە، لەمەودوا سەرۆکایەتی کردنی هاوپەیمانییەکە بە شێوەی دەوری بێت.
سەرکردەکانی هاوپەیمانیی نیشتیمانی هەروەها بڕیاریان داوە، عەمار حەکیم، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بۆ ماوەی یەک ساڵ، ببێتە سەرۆکی هاوپەیمانییەکە و جێگەی ئیبراهیم جەعفەری، کە ئێستا وەزیری دەرەوەی عێراقیشە، بگرێتەوە.
هاوپەیمانیی نیشتیمانی گەورەترین کوتلەیە لە پەرلەمانی عێراق، کە هەموو فراکسیۆنە شیعییەکان لەخۆ دەگرێت، لەنێویاندا، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات.
باسنیوز
