مێردمنداڵێك چیرۆكی بڕینی دهستێكی لهلایهن داعشهوه دهگێڕێتهوه
عەباس ئەو مێردمنداڵەی لەلایەن چەکدرانی داعش لە گەیارە تۆمهتی "دزیکردن"ی درایه پاڵ، بە مقەست دەستێکی پەرێنرا ئەو دەڵێت داعش هاتنە موسڵ، ئێمە زوڵم و برسییەتیمان بینی، بۆیە لە دژایەتی ئەوان ئەو کارم دەکرد، شەوان بەدزییەوە و بەبێ ئاگاداری ئەوان چەک و پێداویستییەکانی ئەوانمان دەشاردەوە و لێم دەبردن، جارێکیان بە شەو منیان بینی، گوتیان تۆ هاتوویت دزی دەکەیت، ئیدی دەستگیریان کردم.
ئەو دوای 26 رۆژ لێکۆڵینەوە لەگەڵی کە وەک خۆی دەڵێت بڕیاریاندا بە تۆمەتی دزیکردن لە ناوەڕاستی گەیارە دەستێکی بپەڕێنن.
عەباس جگە له خۆیی دوو ئامۆزای دیكهی، یەکیان بە تۆمەتی چوون بۆ تورکیا و ئەوی دیکەشیان لە سوپای عێراق بووە لەلایەن داعشەوە کوژراون.
عەباس ئەو رۆژەی دەستی پەڕێنرا زۆربەی خەڵکی گەیارە ئامادە بوون ئەم هاورییەی عەباس دەڵێت ئێمەیان کۆکردەو پێیان گوتین لەم مەراسیمە شەریعەتی ئیسلام جێبەجێ دەکەین، دواتر بە مقەست دەستی عەباسیان بڕی.
داعش جگە لەوەی سزای ئەو کەسانەی دەدا سەرپێچی شەرعی ئیسلامیان دەکرد ئەو کەسانەش لە سوپای عێراق بوون سزای دەدان و بەشێکیانی دەکوشت زەرقانیش لایەن داعشەوە چەند جارێک جەڵدەی لێدراوە و دواتریش بە 600 هەزار ئازاد کراوە دەشلێت سزادراویش هەبوو بە 20 وەرەقە ئازاد دەکرا
عەباس ئیستە لە ژێر دەستەڵاتی داعش رزگاری بووە و بەڵام شارەکەی هێندە وێرانە تاکە جیگەێک کاتەکەی تێدا دەباتە سەر سەر رووباری دیجلەیەوە رۆژانە سەرقاڵی مەلەوانییە.
K24 -
