فەتلاوی: هێرۆ خانم خوشكی گەورەمە
بەگوێرەی ماڵپەڕی (چاو‌دێر)ی نزیك لە مەلا بەختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕیی یەكێتی، فەتلاوی لەلایەن هێرۆ برایم و باڤڵ تاڵەبانی و مەلا بەختیارەوە پێشوازی لێ كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا باسی كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی نوێ بۆ دیالۆگ و گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كانی نێوان عێراق و كوردستان كراوه.
باڵی هێرۆ برایمی یەكێتی، كە زۆرتر لە لایەنە عێراقییە ناحەزەكانی هەرێمی كوردستانەوە نزیكە، لەو كۆبوونەوەیەدا بۆ فەتلاوی دووپات كردووەتەوە كە تا بەشێك بن لە عێراق بەشێك دەبن لە چارەسەری و هۆكاری ئارامی دەبن لەگەڵ بەغدا.
بەگوێرەی "چاو‌دێر"، مەلا بەختیار لە كۆبوونەوەكەدا گوتوویەتی "هه‌ر كاتێك سه‌ربه‌خۆیمان به‌دی هێنا، ئه‌وا به‌غدا، نزیكترین پایته‌خت و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بیش دۆست ده‌بین".
هەروەها حه‌نان فه‌تلاوی كە بەناحەزترین سەركردەی شیعی بەرانبەر مافەكانی كورد ناسراوە، لەو كۆبوونەوەیەدا لەبارەی گرفت و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانی خۆی له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی رابردوو خستووەته‌ڕوو، كه به‌هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی كێشه‌كانی ناوبردووە و دووپاتی كردووەتەوە له‌سەر پێویستی چاره‌سه‌ری، كه چیتر ناكرێ هاووڵاتیان باجی ململانێ و ناكۆییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بده‌ن.
فەتلاوی پەسنی تاڵەبانی داوە و گوتوویەتی "مام جه‌لال له عێراقدا شوێن و پێگه‌ی دیاری هه‌یه، كه به سیاسه‌تی حه‌كیمانه و به‌سۆزی باوكانه‌ی، توانی چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كانی عێراق بێت".
فەتلاوی ئەوەشی گوتووە "هێرۆ خانم خوشكی گه‌وره‌مانه و شانازی پێوه ده‌كه‌ین، كه ژنێكی پۆڵاین و خاوه‌ن مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌ریه".
باسنيوز
