چەكدارانی حەشدی شەعبی گوندێكی خورماتوویان خاپوور كرد

چەكدارانی حەشدی شەعبی گوندێكی خورماتوویان خاپوور كرد
چەكدارانی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەکشەممە، گوندێكی عەرەبنشینی سەر بە قەزای خورماتوویان خاپوور كردووە و دانیشتوانەكەشی ئاوارەی خورماتوو و كەركووك بوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 4/9/2016، شێخ سائر بەیاتی، نوێنەری سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی خورماتوو، ڕايگەیاند "چەكدارانی میلیشیای حەشدی شەعبی هەڵیان كوتاوەتە سەر گوندی پیر زەهەبی سەر بە قەزای خورماتوو و هەرچی شتومەكی هاووڵاتیان هەیە بە تاڵان بروودیانە و پاشان دەستیان كردووە بە خاپوركردنی گوندەكە و ئێستاش ژیان لەو گوندەدا نەماوە و دانیشتوانەكەشی ئاوارەی خورماتوو و كەركووك بوون".

ڕوونیشی كردەوە، چەكدارانی حەشدی شەعبی لە سنووری قەزای خورماتوو و دەوروبەری بەردەوامن لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و رۆژانە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتیانی بێتاوانی ناوچەكەدا هەیە و ئێستاش دەستیان كردووە بە ڕووخاندنی گوندەكان.










باسنیوز
Top