فه‌رمانده‌یه‌كی باڵاى داعش و 27 چه‌كدار كوژران
عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، لێپرسراوى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له موسڵ، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت : فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى داعش له ویلایه‌تى نهینهواى ڕێكخراوه‌كه به ناوى (حازر محه‌مه‌د سهگڵاوى)، له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، كوژرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه هاوكات داعش ئه‌مڕۆ 17 چه‌كدارى هه‌ڵاتووى خۆى له ناوچه‌ى گه‌یاره، گولـله‌باران كرد.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌مڕۆ ئافره‌تێكى په‌چه‌دار، توانیویه‌تى به چه‌كى بێ ده‌نگ پێنج چه‌كدارى داعش له ناو موسڵ بكوژێت و به مه‌به‌ستى دهستگیركردنیشى، داعش ده‌ستى كردووه به گه‌ڕان و پشكنین.
هه‌رو ئه‌مڕۆ ش له ناوچه‌كانى یه‌رمووك و فارووق و ته‌ل ڕوومان له دیوى ڕاستى شارى موسڵ، پێنج چه‌كدارى دیكه‌ى داعش له‌سه‌ر ده‌ستى چه‌كدارانى نه‌ناسراو، كوژراون.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان له ناو شارى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه زیاتر كراون و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانى ناو شاره‌كه، داخراون، گوتیشی :" بۆ هه‌ر ناوچه‌یه‌ك دوو ده‌روازه ده‌كاته‌وه بۆ هاتوچۆكردن".
باس‌نیوز
