"بەغدا پارە نادات؛ با هەرێمی کوردستان خۆی گەنم لە جووتیار بکڕێتەوە"
دكتۆر (ئەنوەر عومەر) بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی كشتوكاڵ ڕایگەیاند: "وادەی ناردنی پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستانە و، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق هەر پارەی گەنمی جووتیارانی نەنارد! وای دەبینم بەغدا پارەكە لای خۆی گل بداتەوە و هەر جارەو كەمێکی بدات؛ چونكە پارەی ئەمساڵیش هاتووتە سەر پارەی ساڵان و زەحمەتە هەمووی بەسەریەکەوە بدات."
دكتۆر ئەنوەر گوتیشی: "پێشنیارمان كردووە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بكڕێتەوە و ساڵانە دوای گەیشتنی بەرهەمی جووتیاران ئەوەی پێویستە بۆ بەشە خۆراكی مانگانە ڕادەستی بەغدا بكرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆی لەجیاتی بەغدا بیكڕێتەوە."
KDP
