دەوڵەتی یاسا: سەدر کودەتا بەسەر دەستووری عێراقی دەکات

دەوڵەتی  یاسا: سەدر کودەتا بەسەر دەستووری عێراقی دەکات
پەرلەمانتارێکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، کە رێبەری رەوتی سەر کودەتا بەسەر دەستووری عێراقیدا دەکات.



رۆژی هەینی 2ـی ئاب، موقتەدا سەدر داوای لە هاووڵاتییان کرد رۆژی هەینی 9ـی ئەیلوول تاوەکو رۆژی یەکشەممە 11ـی ئەیلول مان لە خواردن بگرن و فەرمانبەرانی هەردوو رۆژی یەکشەممە و دووشەممە نەچە دەوام و فەرمانگەکانیان.



رۆژی شەممە 3ـی ئابی 2016، جاسم محەمەد جەعفەر، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتیی دەکات، بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە داواکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر "کەموکوڕی لە دەزگاکانی دەوڵەت دروست دەکات".



جاسم محەمەد جەعفەر هەروەها رایگەیاندووە، کە بەیاننامەکەی موقتەدا سەدر "بەشێوەیەک لە شێوەکان لە دەرەوەی دەستووری عێراقی بووە"، هاوکات پێیوایە سەدر بەم داوایەی، کودەتای بەسەر دەستووردا کردووە.



ئەو پەرلەمنتارەی دەوڵەتی یاسا باسی لەوەش کردووە، کە رەوتی سەدر زیاتر لە 30 پەرلە،مانتاری هەیە و پێویستە حکوومەت لەسەر ئەم داوایەی رێبەرەکەیان، لەگەڵیان دابنیشێت.



رۆژی هەینی 2ـی ئەیلوول، موقتەدا سەدر داوای لە هاووڵاتییان کرد رۆژی هەینی 9ـی ئەیلوول تاوەکو رۆژی یەکشەممە 11ـی ئەیلول مان لە خواردن بگرن و فەرمانبەرانی هەردوو رۆژی یەکشەممە و دووشەممە نەچە دەوام و فەرمانگەکانیان.








باسنیوز
Top