كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاتی حه‌یده‌ر عه‌بادیدایه
نوسینگه‌ی جبوری له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بڵاویكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ره‌وانه‌كردنی ناوی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری له‌لایه‌ن جبورییه‌وه بۆ عه‌بادی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و واژۆیانه بووه كه له‌ناو په‌رله‌مانتارانی هێزه عیراقییه‌كان كۆیان كردووه‌ته‌وه بۆ خۆ كاندیدكردنیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری.
له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا په‌رله‌مانی عیراق متمانه‌ی له خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری سه‌نده‌وه كه له‌سه‌ر پشكی سوننه‌كان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو.
نوسینگه‌ی جبوری جه‌ختده‌كاته‌وه، ده‌بێت هه‌لی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه بڕه‌خسێنرێت كه ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت دیاریكردنی باشترین كاندید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه پاشان ده‌خرێته په‌رله‌مان بۆ پێدانی متمانه پێی.
خه‌ندان
