سێ ناو بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق پێشکەشکراوە

سێ ناو بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری بەرگری عێراق پێشکەشکراوە
سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووی ئەیلولی ٢٠١٦ سێ کاندیدی لە هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانییەکان پێشکەی بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتی بەرگری لە جێگەی خالید عوبەیدی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی لێسەندرایەوە.

بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە جبوری سێ ناوی بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزیری ناوخۆ پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کردووە، کە پێکهاتوون لە کامل کەریم دلێمی و بەدر مەحمود فحێل جبوری و ئەحمەد عەبدوڵا موسا.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو ٢٥ی تەموز پەرلەمانی عێراق بە دەنگدانی نهێنی متمانەی سەندنەوە لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری ، کە پێشتر لە میانی بانگهێشتکردنی بۆ لێپرسینەوە لێی، پەرلەمان بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران متمانەی نەبوو بە وەڵامەکانی عوبەیدی.

هەفتەی ڕابردوو حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق عوسمان غانمی سەرۆک ئەرکانی سوپای بە وەکالەت لەجێگەی عوبەیدی دەستنیشانکرد بۆ ڕاییکردنی کارەکانی وەزارەتی بەرگری تا ئەو کاتەی کەسێک پۆستەکەی پڕدەکاتەوە.
NRT -
Top