داعش بڕیارێک لەبارەی ژنە نیقابپۆشەکان دەردەکات

 داعش بڕیارێک لەبارەی ژنە نیقابپۆشەکان دەردەکات
رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شاری مووسڵ لە باکووری عێراق، بڕیارێک لە دژی ژنە نیقابپۆشەکان دەردەکات.

سەرچاوەیەک لە شاری مووسڵەوە بە (سۆمەرییەنیوز)ی راگەیاندووە، کە بەم دواییانە ژمارەیەک ژنی نیقابپۆش هێرشیان کردووەتە سەر سەرکردە و بارەگاکانی داعش لە شارەکە.

بەپێی زانیارییەکن، دوای ئەم هێرشانە ئەو ژنانە، داعش بڕیاری داوە رێگا ژنە نیقابپۆشەکان نەدرێت بچنە ناو بنکە ئەمنی و چەکدارییەکانی رێکخراوەکە.

لە ماوەکانی رابردوودا، بەهۆی بێزارییان بەدەست یاسا دڕندەکانی داعش، ژمارەیەک چەکدار و سەرکردەی داعش لە شاری مووسڵ بە دەستی کەسانی نیقابپۆش کوژراون.

چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
Top