رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی راگەیاند لە بارەی بەکارھێنانی منداڵان لەلایەن میلیشیا عێراقییەكانەوەوە.
ئەم لێدوانانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتێکدایە چەند رۆژێک لەمەوبەر رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ (ھیومان رایتس وۆچ) راپۆرتێکی لە بارەی گرووپی حەشدی نیشتمانی سوننەکان بڵاوکردەوە و لە راپۆرتەکەدا ئەو گرووپە تۆمەتبار کرابوو بەوەی منداڵ بەکاردێنێت بۆ ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ.
ئەمە لە کاتێکدایە رێکخراوەکە مانگێک لەمەوبەر حەشدی شەعبی بەھەمان کار تۆمەتبار کرد.
K24
