داعش لە رومادی هێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق
عەقید وەلید دلێمی ئەفسەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار گوتی "رێكخراوی داعش كە نیازی هەبوو لە بەری رۆژئاواوە بە 13 ئۆتۆمبێل هێرش بكاتە سەر قەزای روتبە 310 كیلۆمەتر رۆژئاوای رومادی بەڵام لەلایەن فڕۆكەكانی جۆری سیخۆی عێراقی بە چڕی بۆردومان كران".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەش كرد، لە بۆردومانەكەدا سەراڕی تێکشکاندنی هەر 13 ئۆتۆمبێلەكە، هەروەها سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی داعش كوژران كە لەناو ئۆتۆمبێلەكاندا بوون.
باسنيوز
