ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵاوتنی دوو راوێژکاری مەعسوم رەت دەکاتەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە 30ـی ئابی 2016 ئەنجومەنی وەزیران کۆ بوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
لە کۆ بوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە پاڵاوتنی دوو کەس وەک راوێژکار بۆ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بکشێنتەوە و دوو کەسەکە، بە بێ انوهێنانیان، دەگەڕێنرێنەوە سەر کارەکانی پێشووی خۆیان.
بەهۆی قەیرانی دارایی و ”پرۆژەی چاکسایی عەبادی“یەوە، حکوومەتی عێراق بڕیاری دا پۆستی جێگرەکانی سەرۆک کۆمار هەڵبوەشێنێتەوە و ژمارەی راوێژکارەکانیش کەمبکاتەوە.
باسنیوز
