سەلیم جبوری سبەینێ سەردانی تورکیا دەکات

سەلیم جبوری سبەینێ سەردانی تورکیا دەکات
لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، سبەینێ ٣١ ئابی ٢٠١٦سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی تورکیا دەکات.

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ ئاشکرایکرد، لەسەر داوایەکی فەرمی ئیسماعیل قارەمان سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەلیم جبوری هاوتا عێراقییەکەی سەردانی ئەنکەرە دەکات، بڕیاریشە هەردولا گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە هەماهەنگی زیاتر ل نێوان تورکیا و عێراق لەسەرجەم بوارەکانی تایبەت بە جێی بایەخی هەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا.

سەردانەکەی سەلیم جبوری بۆ تورکیا لە کاتێکدایە ، هەفتەی ڕابردوو بارزانی سەردانی تورکیا و کرد و لەگەڵ بەرپرسیانی ئەو وڵاتەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد جبوری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.

بریاریشە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنکەرە لەگەڵ ژمارەیە لە سەرۆکی پەرلەمانی دەوڵەتانی ئەورپا کۆبێتەوە کەلە ئێستادا لە ئەنکەرەن، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەیان لە دواپێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ئەو سەرکەوتنانەی کە سوپای عێراق بەدەستی هێناوە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە سەلیم جبوری سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە لێپرسراوە باڵاکانی ئەو وڵاتەدا کۆبووەوە.

جبوری لە ئێران ڕایگەیاند، تاران ڕۆڵی کاریگەری بینیووە لە بەرپەرچدانەوەی داعس لە عێراق و داوایکرد بنەمانی پەیوەندی توند و تۆڵتر دابنرێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لە نێوان تاران و بەغدادا.
NRT -
Top