ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ نزیکبووەتەوە
نەجم جبووری فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند: "هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هێرشکردنە سەر مووسڵ و تەنیا چاوەڕیی فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هیزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین، بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە، کە ئازادکردنەوەی مووسڵە".
پێنجشەممەی رابردوو، هێزە عێراقییەکان توانییان شارۆچکەی گەیارە لە باشووری مووسڵ کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، کە بە دەروازەی ئازادکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوا دادەنرێت.
