هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 150 هه‌زار دینار جه‌ژنانه وه‌رده‌گرێت
به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق، جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وت، فه‌رمانى دا به خه‌رج كردنى بڕى (150) هه‌زار دینار وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ى.
به پێی فه‌رمانه‌كه، ئه‌و فه‌رمانه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به‌گرێبه‌ست یا كرێی ڕۆژانه له‌و وه‌زاره‌ته ده‌وام ده‌كه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئه‌و بڕه پاره‌یه په‌یوه‌ندی به پاداشته‌وه نییه كه ساڵانه به پێی ڕێنمایه‌كان بڕه‌كه‌ى دیارى ده‌كرێت، هه‌روه‌ك مۆڵه‌ته‌كانى خوێندن و ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه شه‌ش مانگ كه‌مترن.
باس‌نیوز
