عەبادی سكاڵا لە سەر حەنان فەتلاوی تۆمار دەكات
رۆژی یەكشەممە 28-8-2016 حەنان فەتلاوی، سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیرادە لە رێگای پەیجی تایبەتی خۆییەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاشكرایكرد، حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركردووە.
فەتلاوی رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەوەم پێگەیشت كە عەبادی سكاڵا یاسایی لەسەر تۆماركردووم بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە دەوڵەت و داوای هەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی لەسەرم كردووە".
حەنان فەتلاوی سوپاسی عەبادی لەسەر ئەو سكاڵایە دەكات و دەڵێت "شانازی دەكەم لەبەردەم دادگابم هەر وەكو پێشتر لەسەر 52 دۆسیە چوومەتە بەردەم دادگا، كە زۆربەیان بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەركی چاودێری خۆم بووە".
فەتلاوی ئاماژە بە كۆمەڵێك خاڵ دەكات و بەشێوەی پرسیار ئاراستەی عەبادی دەكات و دەڵێت "هاتنی سوپای توركیا بۆ خاكی عێراق سوكایەتی نییە؟ یاخود پشتگوێخستنی تۆ لەلایەن باراك ئۆباما بە بەرچاوی جیهان سوكایەتی نییە؟".
RUDAW -
