په‌نابه‌رێكى عێراقی له مه‌له‌وانگه‌یه‌ك ده‌ستدریژى ده‌كاته سه‌ر دوو كچه ئه‌ڵمانى
دانیا گرینفێڵد، نووسه‌ر له بوارى ئیسلامى ڕادیكال، به سایتى "فۆرنت بێدج ماگازین"ـى ئه‌مریكی ڕاگه‌یاند :" به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر دوو كچى ته‌مه‌ن 17 ساڵ له مه‌له‌وانگه‌ى شارى شتووتگارت، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گه‌نجێكى عێراقی ته‌مه‌ن 26 ساڵیان ده‌ستگیر كرد".
ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه گه‌نجه عێراقییه‌كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئافره‌تێكى دیكه‌ش، پاسه‌وانى مه‌له‌وانگه‌كه‌ش بینیویه‌تى له ئافره‌ته‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، تۆمه‌تباریشی كردووه به‌ده‌ست بردن بۆ ئافره‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو.
په‌نابه‌ره عێراقییه‌كه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه تا ئه‌و كاته‌ى پۆلیس لێدوانى شایه‌ته‌كان وه‌رده‌گرێت.
هاوكات ڕۆژنامه‌ى " شتووتگارت تسایتۆنگ"ـى ئه‌ڵمانى، بڵاوی كرده‌وه، كه له مه‌له‌وانگه‌یه‌كدا له مانگى ته‌مووزى ڕابردوو، گرووپێكى په‌نابه‌ران ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر ژماره‌یه‌ك كچى 10 ساڵان، كاتێكیش پۆلیس ڕێگرى كردووه له په‌نابه‌رێكى 17 ساڵان بچێته مه‌له‌وانگه‌كه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی درووست بووه‌و نزیكه‌ى 30 كه‌س له مه‌له‌وانگه‌كه ڕووبه‌ڕووى پۆلیس بوونه‌ته‌وه.
