نیسابی یاسایی دەنگدەران بۆ وەڵامەکانی هۆشیار زێباری تەواو نەبوو
د.ئەردەڵان نوورەدینی ڕاگەیاند: "دیارە لە دانیشتنەكەی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا چەند پەرلەمانتارێكی لیستی دەوڵەتی یاسا زۆریان بۆ هێناین. دوایی (عەواتف نیعمە)ناوێکیان پەلاماری (د. ئەشواق جاف)ـی دا و، هەڵسوكەوتێكی زۆر ناشرینی کرد؛ ئیدی ئێمە خۆمان پێ نەگیرا و دانیشتنەكەمان بەجێ هێشت."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكراشی كرد: "ئەم هەڵویستەی دەوڵەتی یاسا چاوەڕوانكراو بوو؛ وا ڕوونیش بووەتەوە ڕێكەوتنی ژێربەژێر كراوە."
نوورەدینی ڕایشیگەیاند: "ئێستا ئێمە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ئەم دەنگدانەی لەسەر وەڵامەكانی (هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق كرابوو هەڵیوەشینینەوە بەوەی كە نیسابی یاسایی تەواو نەبوو كە دەبێ زیاتر لە (165) پەرلەمانتار لە دانیشتنەكەدا بن، ڕێژەكەش ئەوەندە نەبوو."
PDK.info
