عێراق به فه‌رمى داواى له سعوودیه كرد باڵیۆزه‌كه‌ى له به‌غدا بگۆڕێت
ئه‌حمه‌د جه‌مال، گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ڕای گه‌یاند :" وه‌زاره‌تمان ئه‌مڕۆ به فه‌رمى داواى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعوودیه كرد باڵیۆزه‌كه‌ى له به‌غدا بگۆڕێت".
له‌باره‌ى هۆكارى داواكارییه‌كه‌وه، ڕوونی كرده‌وه، " سامر سه‌بهان" زنجیره‌یه‌ك لێدوان و هه‌ڵوێستى میدیایی ده‌ربڕیوه، كه ئه‌وانه‌ش پێشێلكردنى سنوورى دیپلۆماتی و ئه‌ركى باڵیۆزهكانه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه چه‌ند جارێك ئه‌و لێدوانانه‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و لایه‌نى به‌رامبه‌ریان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، گوتیشی :" دواهه‌مین لێدوانى ئه‌و باڵیۆزه، ئه‌وه بووه كه ده‌ڵێت پلان دانراوه بۆ كوشتنم له به‌غدا و چه‌ند میلیشیایه‌ك له پشت ئه‌و پلانه‌دان".
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، چه‌ند جارێك داواى به‌ڵگه‌یان له سعوودیه و باڵیۆزه‌كه كردووه، گوتیشی :" ئه‌گه‌ر نا ئه‌و بابه‌ته به درۆیه‌كی میدیایی مه‌به‌ستدار ده‌زانین و ئامانج لێی ناوزڕاندنى عێراق و تواناكانێتى له پاراستنى نێرده دیپلۆماته‌كان، به‌ڵام ئه‌وان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نه‌خسته‌ڕوو.
پێشتر سامر سه‌بهان، بۆ ڕۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌وه‌ى ڕا گه‌یاند، كه میلیشیا شیعه‌كان به پشتیوانى ئێران پلانیان داناوه بۆ كوشتنى له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا و ناوچه‌ى سه‌وز كه باره‌گاى باڵیۆزهخانهكهى تیادایه.
باسنيوز
