ههفتهی داهاتوو له بارهی پرسی نهوت ههولێر و بهغدا كۆدهبنهوه
جێگری وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئهگهر لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نەگەیشتنە رێككەوتن، ئەوا بیر لە بژاردەیەكی دیكە دەكەنەوە بۆ فرۆشتی نەوت، چونكە پێویستیان بە كۆكردنەوەی داھات ھەیە، ئەویش فرۆشتنی ئەو نەوتەیە بە ئێران یان ھەر وڵاتێكی دیكە.
فهیاز نیعمه راشیگەیاند، ئەگەر گفتوگۆكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان شكستیيان ھێنا، ئهوان عێراق نەوتی كێڵگەكانی كەركووك لەرێگەی ئێرانەوە دەفرۆشێت.
ھەفتەی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دووبارە دەستی بەھەناردەكردنی 150 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆاژنەی كێڵگەكانی كەركووك بۆ بەندەری جەیھان توركیا كردەوە.
K24 -
