په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا: هۆشیار زێبارى له به‌ڕێوه‌بردنى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بووه
په‌رله‌مانتار عه‌لى فه‌یاز، له فراكسیۆنى هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا (به‌سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكی) ڕای گه‌یاند :" هه‌نگاوه‌كانى لێپرسینه‌وه له وه‌زیری دارایی، به بۆچوونى ئێمه پاڵنه‌رى سیاسی‌یان له پشته‌وه بووه".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه وه‌زیری دارایی سه‌ركه‌وتوو بووه له به‌ڕێوه‌بردنى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، له كاتێكدا كه عێراق به قۆناغێكى دژوارى داراییدا تێپه‌ڕ بووه، هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتووش بووه له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزى دارایی و هاوكاریش بووه له وه‌رگرتنى قه‌رزى دیكه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینكراوان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه زێبارى له‌كاتێكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ى وه‌رگرتووه، زۆر بڕیارى هه‌ڵه‌ى پێشوو هه‌بووه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سیاسه‌تى دارایی جێهێشتبوو، گوتیشی :" بۆیه ڕه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه متمانه‌ى لێ وه‌ربگیرێته‌وه، لێپرسینه‌وه‌كه‌شى بێ لاینانه نه‌بوو".
ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له لایه‌ن په‌رله‌مانتار هه‌یسه‌م جبوورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى داراییه‌وه لێپرسینه‌وه له هۆشیار زێبارى وه‌زیری دارایی و كرا‌و و ئه‌ویش وه‌ڵامى هه‌ر 12 پرسیاره ئاڕاسته كراوه‌كه‌ى دایه‌وه.
باسنيوز
