پێکدادان لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد و پەرلەمانتارێکی نزیک لە مالیکی ڕووی دا
د. پەریوان خەیلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “هەوڵێکی سیاسی لە لایەن گرووپەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا هەیە، بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی کەیسی لێپرسینەوە لە هۆشیار زێباری و دەیانەوێت بەهۆی ئەو کەیسەوە تۆڵەی سیاسی بکەنەوە”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “ئەمڕۆ شەممە 27\8\2016، هەیسەم جبووری، کە خاوەنی بیرۆکەی لێپرسینەوەیە لە هۆشیار زێباری، ویستی بابەتی لێسەندنەوەی متمانە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە کە وەک فێڵێک دەیانەوێت بەو هۆیەوە متمانە لە زێباری بسەننەوە، بۆیە ئێمەش ڕێگامان نەدا دانیشتنی ئەمڕۆ ئاراستەی بگۆڕدرێت، چونکە ئێمە بۆ ئەو بابەتە کۆنەبووینەوە”.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی پێداگریی جبووری لەسەر بابەتەکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەیسەم جبووری و پەرلەمانتارانی کورد دروست بووە.
باسنیوز
