داعش گەڕەکەکانی مووسڵ لێک جیا دەکاتەوە

 داعش گەڕەکەکانی مووسڵ لێک جیا دەکاتەوە
رێکخراوی توندڕەوی داعش لە شاری مووسڵ دەستی کردووە بە جیاکردنەوەی گەڕەکەکانی شارەکە لە یەکتر، بە ئامانجی خۆپاراستن لە هێرشی چاوەڕوانکراو.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، ئەو هەنگاوەی داعش بە مەبەستی خۆڕاگرتنی زیاتری رێکخراوەکەیە لەبەرامبەر هەر هێرشێ چاوەڕوانکراو.



میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە سەربازی و هەواڵگرییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە جیاکردنەوەی گەڕەکەکان لە یەکتر، سەرەتا گەڕەکەکانی دەوروبەری شارەکەی گرتووەتەوە، بە دانانی دیواری کۆنکرێتیی گەورە.



جگە لە لەیەک جیاکردنەوەی گەڕەکەکان. داعش هەموو دەروازەکانی شارەکەی بە دیواری کۆنکرێتی گرتووە و ژمارەی خەندەقەکانی زیاد کردووە.



سەرچاوە سەربازییەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئاماژە بە نزیک بوونەوەی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شاری مووسڵ دەکەن، کە هێزەکانی پێشمەرگە لە بەری رۆژهەڵات و باکووری شارەکەوە پێشڕەویی دەکەن و هەموو ناوچە کوردستانییەکان رزگار دەکەنەوە.



چەکدارانی داعش لە مانگی حوزەیرانی 2014، دوای هەرەس پێهێنانی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.





باسنیوز
Top