پەرلەمانی عێراق 12 پرسیاری ئاراستەی هۆشیار زێباری کردووە
رێناس جانۆ، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، لە دانیشتنەکەدا 12 پرسیار ئاراستەی هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی کرا و سەرجەمیان لەلایەن زێبارییەوە وەڵامدرانەوە.
رێناس جانۆ راشیگەیاند، دەنگدان بۆ سەندنەوەی متمانە یاخود بەردەوامبوونی زێباری وەکو وەزیری دارایی بۆ دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو دواخرا.
لە دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق، 12 پرسیار ئاراستەی هۆشیار زێباری، وەزیری دارایی کراوە، بەگوتەی رێناس جانۆ یەکێک لە پرسیارەکان ئاماژە بەوە دەکات "زێباری لە ساڵی 2015 و لە دەرەوەی یاسای بودجەی عێراق بڕێک پارەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە".
ئەوەش لەكاتێكدایە هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ یاسای لێبوردنی گشتی پەسندکرد و هاوكات بە دەنگی 142 پەرلەمانتار متمانە لە خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق سەندرایەوە.
رووداو
