سوپای عیراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌یاره‌ی راگه‌یاند
سوپای عیراق رۆژی سێ شه‌ممه هێرشێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر سه‌نته‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره ده‌ستپێكرد، به ئامانجی ده‌ركردنی داعش له ناحیه‌كه‌و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش به‌ته‌واوی گه‌یاره كه‌وته ده‌ست سوپا.
رائید ئه‌مین شێخانی وته‌بێژی لیوای 91 له فیرقه‌ی 15 ی سوپای عیراق له گه‌یاره به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سێ یه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌دا به‌ته‌واوی گه‌یاره كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
لە حوزەیرانی 2014 رێكخراوی داعش توانی كۆنترۆڵی گەیارە بكات بە بێ شەڕ، دوای كەوتنی سوپا لەموسڵ، مانگی رابردووش سوپا توانی فرۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره كۆنتڕۆڵبكاته‌وه كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بكرێته سه‌نته‌ری هێرشكردنه سه‌ر موسڵ.
حه‌مید دزه‌یی له راگه‌یاندنی لیوای 91 فرقەی پانزەی سوپای عیراق له گه‌یاره به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، له‌سه‌ر هه‌موو باڵه‌خانه به‌رزه‌كانی گه‌یاره ئاڵای عیراق به‌رزكراوه‌ته‌وه.
وتیشی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌ناو گه‌یاره‌دا بوون سه‌رجه‌میان كوژراون، چونكه له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌وه گه‌مارۆدرابوون و رێگه‌ی گه‌یاره ـ حه‌مام عه‌لیل كه ده‌چێته‌وه موسڵ له‌لایه‌ن سوپاوه كۆنتڕۆڵكرابوو.
به كۆنتڕۆڵكرجنی ئه‌و ناحیه‌یه، هێزه‌كانی سوپای عیراق له شاری موسڵ نزیكتر بوونه‌وه، به‌و پێیه‌ی گه‌یاره ده‌كه‌وێته دوری 60 كیلۆمه‌تر باشوری موسڵ.
خەندان
