"حەشدی‌شەعبی لە فەلووجەدا ستەمی زۆریان کردووە"
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "مانگی حوزەیران، ئەو کاتەی وا شیعە حهشدیشهعبییەکان بە یارمەتیی ئەمەریکا، شاری فهلووجەیان گرت، حهشدیشهعبی ده‌ستیان كرد به ده‌ستگیركردن و ئازاردان و ستەم لە خەڵکی لاشەڕی ئەو شارە سوننەنیشە."
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆیتەرز، تا ئێستا زیاتر له 700 هاووڵاتیی سوننه چاره‌نووسیان نادیاره، دوای زیاتر له دوو مانگ ئازادكردنی شاره‌كه له ده‌ستی داعش. هه‌رچه‌نده ئەمریکا هه‌وڵی دا ڕۆڵی حهشدیشهعبی له پرۆسه‌كه‌دا سنووردار بكات به جۆرێك هه‌ڕه‌شه‌یان كرد به‌وه‌ی كه له پشتیوانیی ئاسمانی پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه (به‌پێی گێڕانه‌وه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی و عێراقی)، به‌ڵام حهشدیشهعبی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی دژی هاووڵاتیانی سوننه ئه‌نجام دا و ههڕهشەکانی ئه‌مریكا کاریگەری لەسەریان نەبوو و ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له فەلووجه نه‌كشانه‌وه و به‌شێكیان به‌شدارییان كرد له تاوانه‌كانی وێرانكاری و تاڵانكردن، له هه‌مان كاتدا حهشدیشهعبی ته‌حه‌دای هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌مریكا ده‌كات له سنوورداركردنی ڕۆڵی حه‌شد له پرۆسه‌ی داهاتووی شه‌ڕی دژی داعش.
لە ڕاپۆرتی سەرچاوەکەدا هاتووە کە، زانیارییه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی لانیكه‌م 66 هاووڵاتیی سوننه‌یان كوشتووه و ده‌ستدرێژییان كردووەته سه‌ر مافه‌كانی زیاتر له 1500 هاووڵاتیی دیکەی شارەکە له كاتی ڕاكردنیان له فه‌للوجه، ئه‌م زانیارییانه به‌پێی ئه‌و چاوپێكهوتنانە ده‌ست کەوتوون كه له‌گه‌ڵ زیاتر له 20 هاووڵاتیی ڕزگاربووی ناوچەکە، هەروەها سەرۆک هۆز و کەسایەتییانی سیاسی و دیپلۆماسیی بیانی ئەنجام دراون. ئەو کەسانە باسیان لەوە کردووە کە چه‌كدارانی حه‌شدی شەعبی دەستڕێژی گوللەیان دەکردە سەر پیاوان و ژنه‌كانی فەللوجە و ئەشکەنجە دەدران و ته‌نانه‌ت هه‌ندیكیان سه‌ربڕی. ڕاستیی ئه‌م وتانە له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا یه‌كده‌گرێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كانی عێراق ئه‌نجامیان داوه. هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی تۆماركراوی ڤیدیۆیی و وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌لایه‌ن ڕزگاربووهكانهوه هه‌یه كه ئه‌م زانیارییانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
KDP
