ئوسامە نوجێفی هەوڵی لادانى سەلیم جبووری دەدات
بەپێی قسەی میدیا عێراقییەکان، ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی هاوپەیمانیی موتەحدون لە پەرلەمانی عێراق، هەوڵی گۆڕینی سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەدات و پێیوایە، ناکۆکیی نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و وەزیری بەرگریی عێراق، کێشە بۆ سوننەکان دروست دەکات. باسیش لەوە دەکرێت کە نوجێفی ئێستا بە دوای کەسێکدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی شوێنی سەلیم جبووری بگرێتەوە.
لەمبارەیەوە نەوزاد ڕەسوڵ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “بەڵی هەوڵێکی لەو شێوەیە هەیە، چونکە لەناو سوننەکان کێشە و گرفت هەیە و دەیانەوێت لەو ڕێگایەوە کێشەکان چارەسەر بکرێت”.
باسنیوز
