پەرلەمانتارێكی كوتلەی مالیكی: هاوپەیمانان هاوکارییەکی بێ سنووری بارزانی دەکەن
ئەسكەندەر وتوت، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لێژنەی ئاسایشی و بەرگری، بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاندووە: "دەبێت بارزانی ئەو زیادەڕەوییانەی لەسەر خاكی عێراق كردوویەتی، لێی بكشێتەوە و بۆ بۆ سنوورەكانی پێش 9\5\2003 بگەڕێتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی بۆ ئاژانسەكان گوتووە: "ئێستاش هاوپەیمانان هاوكارییەكی بێ سنوور بە بارزانی و پێشمەرگە دەدەن، لە كاتێكدا ئێمە داوا لە هەموو گەنجانی عەرەب دەكەین، نەچنە ڕیزی پێشمەرگە".
لە بەرامبەردا شاخەوان عەبدولڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموكراتیی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەوە دەرچووە كە پەرلەمانتارێك داوای سنوور بۆ دانانی بكات، سنووری كوردستان بە خوێن نەخشێنراوە و ئەو سنوورە نییە كە پێش ئازادكردنەوەی عێراق هەبوو، بەڵكو پێشمەرگە خوێنی داوە و شەهیدی هەبووە، جارێكی دیكە ئەو ناوچانە جێ ناهێلێت، بارزانیش هەمان بۆچوونی هەیە".
پەرلەمانتارەكەی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی دووپات کردەوە: “سەردانەكەی بارزانی بۆ توركیا، وەڵامی سەرجەم ئەو كەسانە دەداتەوە كە ئاوا بیردەكەنەوە، چونكە كورد گەیشتووەتە قۆناغێكی دیكە".
باسنیوز
