دوو ژنە پەرلەمانتاری عێراق دەبێتە شەڕیان

 دوو ژنە پەرلەمانتاری عێراق دەبێتە شەڕیان
دوو ژنە پەرلەمانتاری شیعەی عێراق بەهۆی ”لەسەرکار لادانی وەزیری بەرگریی عێراق“ دەبێتە شەڕیان.

میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە دانیشتنی رۆژی سێشەممە 23ـی ئابی 2016، حەمدییە حوسەینی، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەرگریی لە مانەوەی خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق لە پۆستەکەی کردووە.

لە بەرامبەردا، ئیبتیسام هیلالی، پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا رووبەڕووی حەمدییە حوسێنی بووەتەوە و رایگەیاندووە، ”ئێوە بەرگریی لە وەزیرێکی گەندەڵ دەکەن“.

هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەو دوو ژنە پەرلەمانتارە بووەتە دەمەقاڵێ شەڕیان.








باسنيوز
Top