باڵیۆزی ئەمریکا: ڕزگارکردنی موسڵ پەیوەندی نییە بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە

       باڵیۆزی ئەمریکا: ڕزگارکردنی موسڵ پەیوەندی نییە بە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوە
ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەمڕۆ ٢٢ ی ئابی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، هیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان بابەتی ئازادکردنی موسڵ و هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ، ئازادکردنی شارەکە بابەتیکی تایبەت و تەواو عێراقییە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاند لە بەغدا وتی " ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی شاری موسڵ دەستیپێکردووە".

جۆنز ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتی ڕزگارکردنی موسڵ بابەتێکی تەواو عێراقییە و بڕیار بە دەستی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانە.

وتیشی "هەماهەنگی هەیە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رزگارکردنی شاری موسڵ و ناوچەکانی دیکەی عێراق".

ئەو وتانەی باڵیوزی ئەمریکا لە کاتێکدایە ڕۆژی حەوتی ئەم مانگە نایف شمەری پەرلەمانتاری عێراق لەسەر پشکی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، شاری موسڵ پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئازاد دەکرێت بۆ ئەوەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا سودی لێ ببینرێت، بەڵام ماوەی کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە بەندە بە تواناکانی سوپای عێراق و هاوکاری دانیشتوانی شارەکە.
Top