فشارەکان بۆ لادانی وەزیری بەرگریی عێراق چڕ دەکرێتەوە
مەنسور بەعێچی، ئەندامی بەرەی چاکسازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاند: ”ئێستاش نەبێت، دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ، ھەوڵ بۆ لادانی خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی عێراق دەدرێت و سەرجەم کوتلە سیاسییەکان پێیان وایە کە دەبێت ئەم پرسە بخرێتە دوای ئازادکردنەوەی مووسڵ“.
هاوکات ئەردەڵان نورەدین، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕايگەیاند: ”بەڵی هەوڵێکی لەو شێوە ھەیە، بەڵام دواجار دەبێت بخرێتە دەنگدانەوە“. ڕوونیشی کردەوە: ”کێشە لەسەر ئەو پۆستە ھەیە، بەشێک لە شیعە و سوننەکان داوای گۆڕینی وەزیری بەرگریی عێراق دەکەن".
باسنیوز
