سەرۆککۆمار یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی دەوڵەتی پەسندکرد

سەرۆککۆمار یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی دەوڵەتی پەسندکرد
سەرۆککۆماری عێراق هەموارکردنی یەکەمی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی دەوڵەتی پەسندکرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رۆژی یەکشەممە 21-8-2016، فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆمار دەرکردنی هەموارکردنی یەکەمی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2013ی فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی دەوڵەتی پەسندکرد، کە پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە پەسندکرابوو.

وەک راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتووە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوە، یاساکە رەوانەی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقیی کراوە.
Top