ئه‌مڕۆ تاوانبارانى سپایكه‌ر له سێداره دران
پێشتر له 14ى ئابى 2016، فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، سه‌رجه‌م حوكمه‌كانى له‌سێداره‌دانى تاوانبارانى سپایكه‌رى په‌سند كرد كه ژماره‌یان 36 تاوانبار بوو، هاوكات سێ له تۆمه‌تبارانیش به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ى پێویست له‌سه‌ریان، ئازاد كران.
چه‌كدارانى داعش له سه‌ره‌تاى داگیركردنى به‌شێك له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین له حوزه‌یرانى 2014، زیاتر له 1700 خۆبه‌خشى شیعه مه‌زهه‌بى له سه‌ربازگه‌ى سپایكه‌ر، گولـله‌باران كرد.
دواى ڕزگاركردنى شاره‌كه له ئادارى 2015، چه‌ند گۆڕێكى به كۆمه‌ڵى كوژراوه‌كان دۆزرانه‌وه و تائێستاش چاره‌نووسى ده‌یانى دیكه دیار نییه.
باس‌نیوز
