حەشدی شەعبی ناچێتە ناو مووسڵەوە
بە گوێرەی رێکەوتنەکە، حەشدی شەعبی لە بەشێک لە ناوچەکانی نەینەوا کە زۆرینەیان تورکمانی شیعەن وەک حەمام عەلیل و تەلەعفەر و شۆرە بەشداردەبێت، بەڵام ناچێتە نێو شاری مووسڵەوە.
ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە بەشدارن لە ئۆپراسیۆنی مووسڵ، رێکخراوی بەدر، بەسەرۆكایەتی هادی عامری کەسی دووەمی حەشدی شەعبی و فیرقەی عەباس نزیک لە عەلی سیستانی و سەرایا سەلامی سەربە موقتەدا سەدڕ.
ئەو گروپانەی رێگەی بەشداریکردنییان پێنادریت، عەسائیبی ئەھلولحەق و کەتائیبی حیزبوڵڵان.
K24
