شه‌رق ئه‌وسه‌ت: کریستیان و تورکمانه‌کانی عێراق ناڕازین له پشتگوێخستنیان له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه
به‌شداری پێنه‌کردنی پێکھاته‌ی تورکمان و مه‌سیحی له گۆڕنکاری له کابینه‌که‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، نیگه‌رانی و کاردانه‌وه‌ی لای کریستیان و تورکمانه‌کانی عێراق دروست کردوه و به جۆرێک به که‌م سه‌یرکردن و پێشێلکاری به‌رامبه‌ریان دایده‌نێن و ھه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردن بۆ ڕێگه‌ی دیکه ده‌که‌ن بۆ به‌ده‌ستھێنانی مافه‌کانیان. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ فشاری ئێران کرد له‌سه‌ر عه‌بادی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ھه‌موو پێکھاته‌کان له پرۆسه‌ی سیاسی.
سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانیی عێراق "ئه‌رشه‌د ساڵحی" بۆ ڕۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت وتی: "پێویسته نه‌ته‌وه‌ی تورکمان نوێنه‌رایه‌تی ھه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵام ده‌بینین که حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی ھه‌نگاوێک ده‌نێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ھه‌نگاوی دیراسه‌کراو بێت له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی یان به‌ھۆی بوونی فشاری وڵاتانی ناوچه‌یی به ئامانجی ڕێگه‌نه‌دان به بوونی ده‌نگی ھێزی تورکمان له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا له‌ترسی ئه‌و بابه‌تانه‌ی دوای کۆتایی داعش له ناو ئه‌نجومه‌ن باسی لێوه ده‌کرێت و عه‌بادی نایه‌وێت ئه‌وکاته ده‌نگی تورکمانه‌کان ھه‌بێت له‌ناو ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی کار له‌سه‌ر ڕێککه‌وتن بکات له‌نێوان خۆیان و کوتله سیاسییه‌کان".
ساڵحی، پێی وایه ئه‌م دوورخستنه‌وه سیاسییه ھاوشێوه‌ی ئه‌و له‌ناوبردنه‌یه که داعش به‌رامبه‌ر تورکمان کردوویه‌تی. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌رۆک وه‌زیران نایه‌وێت ئێمه به‌شداریی ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بکه‌ین له ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ھه‌ربۆیه پێموایه ئه‌و ڕووداوانه‌ی دوای پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش دێت زۆر مه‌ترسیدارتره بۆ ئێمه‌ی تورکمان، بۆیه په‌نامان بردۆته به‌ر لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وانه ئه‌مریکا و داوامان لێکردون ناوچه‌یه‌کی ئارام بۆ تورکمانه‌کان له عێراق ته‌رخان بکه‌ن له بری مانه‌وه‌مان له‌ژێر فشاری به‌غداد دا."
ته‌نھا تورکمانه‌کان نین که دورخراونه‌ته‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌ڵکو چه‌ند پێکھاته‌یه‌کی دیکه‌ی ئایینی و نه‌ژادی به‌ھه‌مان شێوه به‌شداری پێنه‌کراون، له‌وانه کریستیانه‌کان، ھه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆکی کوتله‌ی (تجمع الکلدانی السریانی الاشوری) له په‌رله‌مانی کوردستان وه‌حیدی یاقو ھورمز بۆ شه‌رق ئه‌وسه‌ت وتی: "له عێراق پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه نییه وه‌ک بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت"، ھه‌روه‌ھا ڕوونیکرده‌وه "به ھه‌موو شێوه‌یه‌ک ئیدانه‌ی ئه‌وکاره‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌که‌ین و ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه، دورخستنه‌وه‌ی پێکھاته‌ی مه‌سیحی پێشێلکردنی مافی مه‌سیحییه‌کانه، چه‌ندین جاریشه تووشی ئه‌م پشتگوێ خستنه ده‌بینه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کانی حوکمڕانی عێراقه‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌م ڕه‌فتاره به ده‌ستدرێژی دا‌ده‌نێین له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه بۆسه‌ر پێکھاته‌ی مه‌سیحی".
