داعش خانووی مەسیحییەكانی مووسڵ دەتەقێنێتەوە

 داعش خانووی مەسیحییەكانی مووسڵ دەتەقێنێتەوە
تیرۆریستانی داعش دەستیان بە تەقاندنەوەی خانووی مەسیحییەكانی شاری مووسڵ كرد و، شەوی رابردوویش هەشت خانوو تەقێندرانەوە.

(عیسمەت رەجەب)، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لەنێو سەنتەری شاری مووسڵ و لای چەپی شارەكە، هەشت خانوویان تەقاندوونەتەوە و بەوهۆیەوە خانووەكان بە تەواوی داڕماون".

(ڕەجەب) گوتیشی، ئەو خانووانە هیی خوشك و برایانی مەسیحی بووە لە شارەكە و پێش تەقاندنەوەیان، داعش گشت كەلوپەلی نێو خانووەكانی بە تاڵان بردووە.










KDP
Top