سەركۆماری عێراق حوكمەكانی لەسێدارەدانی پەسەند كرد
نووسینگەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئەوانەی حوكمەكان دەیانگرێتەوە، تاوانبارن بە تاوانی تێرۆریستیی ترسناك كە سەدان هاووڵاتیی بێ دیفاعیان تێدا بووەتە قوربانی.
نووسینگەی سەركۆمار روونی كردووەتەوە فەرمانە ئیمزاكراوەكان رەوانەی دەسەڵاتی پەیوەندیداری راپەڕاندن كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی حوكمەكان بەسەر تاوانباراندا.
دووپاتیشی كردەوە دەركردنی نووسراوەكان دوای توێژینەوەی دۆسیەكان بووە لەلایەن ئەو كۆمیتە یاساییەی كە بۆ ئەم مەبەستە پێك هێنراوە.
باسنيوز
